بهغدا-اهع
وەزارەتی نەوت ،ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی ڕاگەیاند بۆ مانگی تشرینی یەکەم و داهاتەکەی دەگاتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کوتووە، رایگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارە کۆتاییەی کە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (96) ملیۆن و (708) هەزار و (660) بەرمیل، بە داهاتی 7 ملیار و 666 ملیۆن و 495 هەزار دۆلار، بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری سیهان 3 ملیۆن و 11 هەزار و 917 بەرمیل بووە".
ئاماژەی بەوەکرد"کۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 93 ملیۆن و (386) هەزار و (975) بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جیهان (3) ملیۆن و (11) هەزار و (917) بەرمیلە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە"تێکڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێک 79,274 دۆلار بوو"، وتیشی: "ئەو بڕەی هەناردەکراوە لەلایەن (32) کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەتەوە جیاوازەکانەوە بارکراوە، لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر عەمیە و تاکە سەرئاوکەوتوو لەسەر کەنداو و بەندەری جیهانی تورکیا".