بهغدا-اهع
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ڕایدەگەیاند ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەکانی نەینەوا کۆتایی هات.
كۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ وێستگەتانەلێدراوەکانی دواین پارێزگای عێراق کە پارێزگای نەینەوا بو، بەدەست ژمێردرانەوە و ئەنجامی دەنگی سەرجەم وێستگەتانەلێدراوەکانیش لەپارێزگاکانی عێراق 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگاکان بوە".
ئەوەشی خستوەتەڕو"سەرجەم ئەنجامەکان بۆ دەستەی دادوەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرزدەکرێنەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان".