هەولێر-اهع
تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەولێر توانیان ئاگرێک کە لە کڵێسایەک لە ناوچەی عەینکاوە کەوتبوو، کۆنتڕۆڵ کرد.
ڕامی نوری بەڕێوەبەری ناحیەی عەینکاوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ڕاگەیاند: "ئاگرەکە لە کەرەڤانەکانی کڵێسای شەمونی مەترانییەی سریان کاسۆلیک لە ناوچەی عەینکاوە کەوتەوە"
وتیشی: "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتى کارەباوە بووە و تیمەکانى بەرگریی شارستانی بە ماوەیەکى پێوانەیی توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن کە جگە لە زیانى ماددیی هیچ زیانێکى گیانى نەبوو".