بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،جەختکردەوە ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانەی هەموو لایەکە.
کازمی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) بینیویەتی رایگەیاند:"ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی".
وتیشی"خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".