بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند گرژییەکانی سلێمانی جێگای داخە و رەتیدەکەینەوە.
سەرۆک بەرهەم لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند: "زۆر بەداخم بۆ گرژییەکانی سلێمانی، خۆپیشاندانی ئاشتیانەی خوێندکاران بۆ داخوازییەکانیان مافێکی دەستوورییە، و توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی و ئاسایشی گشتی مایەی ئیدانەیە". وتیشی"پاراستنی خۆپیشاندەران ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە، با پێکەوە ئارامی و مافی هاووڵاتی و موڵکی گشتی و پیرۆزییەکانی نیشتمان بپارێزین".