به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جەختیکردەوە هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پرۆسه‌یه‌كی جوان و گرنگ و به‌رهه‌مهێنه‌ر بو، بوه هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی چینێكی سه‌ربه‌خۆی جیاواز له حزبه‌كان، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی جوانه،هۆشداریشیدا لەوەی پێشێلکاری هەیە لەسەر سەربەخۆکان و دەنگەکانیان بۆ دورخستنەوەیان و گەیاندنی پارتیزانەکان بۆ پەرلەمان.
سەدر له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ژماره‌یه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆی ده‌رچو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند"هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پرۆسه‌یه‌كی جوان و گرنگ و به‌رهه‌مهێنه‌ر بو، بوه هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتنی چینێكی سه‌ربه‌خۆی جیاواز له حزبه‌كان، ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كی جوانه"،ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك لایه‌ن كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له‌هه‌وڵی كڕین و دزینی ده‌نگی كاندیده سهربهخۆكاندان و ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی ره‌تكراوه‌یه".
موقته‌دا سه‌در باسی له‌وه‌شكرد، "كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك لایه‌نی له ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن دودڵ نین، به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامدراوه و ئه‌گه‌ری كه‌وتنیان رونه و سه‌رنه‌كه‌وتون، بۆیه جهختدهكهمهوه كه بۆ ڕێگریكردن له هێرش و ترس و تۆقاندن، ئاماده‌م هه‌ر خزمه‌تێك پێشكه‌ش به په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان بكه‌م".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تیش رایگه‌یاند، ئێمه به‌شداری له‌حكومه‌تێكی ته‌وافوقیدا ناكه‌ین و له‌هه‌وڵی ته‌واودا ده‌بین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه، هه‌روه‌ها بونی سه‌ربه‌خۆیی كاندیده‌كان له په‌رله‌مانی عێراقدا كه زۆرینه‌یان ده‌یانه‌وێت ببنه ئۆپۆزسیۆن گرنگه، ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌تێكی زۆرینه، هه‌ماهه‌نگیمان له‌ئاستێكی باڵادا ده‌بێـ به‌رامبه‌ر به هه‌ر لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن".