عادل:700 کۆچبەر خۆیان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوەی ئارەزومەندانە بۆ وڵات

سیاسی
  • 24-11-2021, 17:22
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ چوارشەممە دەستگیرکردنی 10 کۆچبەری ڕاگەیاند، هاوکات جەختیکردەوە 700 کەس خۆیان تۆمارکردەوە بۆ گەڕانەوەی ئارەزومەندانە بۆ وڵات.
    جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ئامادەی بوو رایگەیاند:"تا ئێستا زیاتر لە 10 قاچاخچی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و 700 کۆچبەریش بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە ناویان تۆمارکردووە".
    عادل وتیشی: "لیژنەیەکی باڵا بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی کۆچکردن پێکهێنراوە و لە 10ی نۆڤەمبەر یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و لیژنەکەش ڕاپۆڕتی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات" .
    رونیکردەوە "زۆربەی کۆچبەران بوونەتە قوربانی قاچاخچییەکان و هیچ هاندەرێکی سیاسی و ئابووریش نییە بۆ کۆچکردن".