بهغدا-اهع ـسۆما جاف
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ چوارشەممە ،بڕیاریدا دەرماڵەی خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگاکان خەرج بکات.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)وتی" لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجکردنی تەرخانکردنی خوێندکارانی زانکۆ و کۆلێژەکان لە هەرێم".
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"بە ڕێنمایی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکاران و دابینکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری کردنی خوێندکارانی کەمدەرامەت".
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان دەستیپێکرد بۆ داواکردنی خەرجکردنی دەرماڵەی مانگانەی خوێندکاران و کە بووە هۆی راگرتنی هاتووچۆ لە پارێزگاکە.