بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ چوارشەممە، ھەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕیکردن و چەتەی زانیارییەکانی لە پارێزگای کەربەلا راگەیاند.
شانەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە راگەیاند کە :"بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ئاسایشی باشووری سەڵاحەددین، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی کەربەلا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تۆڕێکی مەترسیداری سیخوڕیکردن و چەتەی زانیارییەکانیان لە پارێزگای کەربەلا ھەڵوەشاندووەتەوە و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێنج ئەندامی تۆڕەکە دەستگیرکراون".
باس لەوەشکراوە "کە دەستگیرکراوەکان لە میانی وەرگرتنی گوتەکانیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە دەرەوەی وڵات مەشق و راھێنانیان پێکراوە و ھەوڵیانداوە داتا و زانیارییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان بەتایبەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بدزن و بیفرۆشن".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو "کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر".