بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکان ئەشکەوت و تونێلێکیان بۆ چەتەکانی داعش لە تۆز خورماتوو تێکشکاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزی ئاسمانیی بە فڕۆکەی ئێف 16ی عێراق سێ لێدانی ئەنجام داوە لە میان کەرتی لیوای 53ی پیادە، فیرقەی یەکەم لە ئۆپراسیۆنی دیالە لە سەر سنوری جیاکەرەوەی بارەگای دوزخورماتوو".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی لەناوچوونی ئەشکەوتێک و تونێلێک بۆ چەتەکانی داعش".