ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی 264 وێستگەی تانەلێدراو لە سێ پارێزگا دەست پێ کرد

سیاسی
  • 24-11-2021, 11:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ چوارشەممە،رایگەیاند ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی  264 وێستگەی تانەلێدراو لە سێ پارێزگا دەست پێ کرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) لەسەر زاری عیماد جەلیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند:"پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی وێستگە تانەلێدراوەکان لەپارێزگاکانی بەغدا (کەرخ/ ڕوسافە)، موسەننا و نەجەفی پیرۆز دەستیپێکرد، بەئامادەبوونی نوێنەرانی کاندیدە تانەلێدراوەکان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و میدیا رێگاپێدراوەکان".
    وتیشی: "ژمارەی ئەو وێستگانەی کە ژماردنى دەستیان بۆ دەکرێت 184 وێستگەیە لە بەغدا و 31 وێستگە لە نەجەف و 49 وێستگە لە موسەننا"