کازمی ڕێنماییدا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت ئاستەنگی بۆ مامەڵەکانی هاوڵاتیان دروست دەکەن

ناوخۆ
  • 23-11-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە داوای لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە ڕێگری لە مامەڵەی هاوڵاتیان دەکەن.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە هاوڵاتی عەبدولزەهرە عەیدان فەتلاوی کرد،کە لەڕێگەی میدیاکانەوە گلەیی لە کازمی کرد لەهەوڵی فەرمانبەرانی یەکێک لە فەرمانگەکانی دەوڵەت کرد بۆ ئەوەی ناچاری بکەن لەبەرامبەر تەواوکردنی مامەڵەکەی بەرتیل بدات"،ئاماژەی بەوەدا کە "کازمی گوێی لەوردەکارییەکانی سکاڵای هاوڵاتییەکە گرت و لەبارەی بەرەوپێشچوونی مامەڵەکەی کە چەند ساڵێکە لەیەکێک لەدەزگاکانی دەوڵەت ڕاگیراوە و هۆکارەکانی راگرتنیشی بۆ باسکراوە".
    ئەوەشی وت: "کازمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە کە بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاوڵاتیان بکەن و فەرمانبەری بەرپرسیار بگرن کە بە ئەنقەست بەرژەوەندی گشتی تێکدەدەن و ڕێگری لە مامەڵەی هاوڵاتیان دەگرن".