بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە وتەکانی جێنی هینس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و گوتی هیوایەکی بەخشیوە.
سەدر لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێریکردووە رایگەیاند:"گرنگترین خاڵ کە لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچوو ئەوەیە کە بەڵگە لەسەر ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان نییە، لە قسەکانی جەختیشیکردەوە کە دیزە بەدەرخۆنەکردن و دواخستن لە راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نەکرێت."
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەدا، سەدر ئاماژە بەوە دەدات، "لێدوانی نێودەوڵەتی نوێ هەن لەبارەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق. هیوا و راسپاردەی نێودەوڵەتی نوێ دەردەخات، ئامۆژگاری شوێنکەوتووانمان دەکەین دووربکەونەوە لە شەڕە قسەی سیاسی و تووندوتیژی و شێواندنی ئاسایش".