لە زانكۆو پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی 2 ڕۆژ كرایە پشوو

ناوخۆ
  • 23-11-2021, 16:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ، ئەمڕۆ سێ شەممە ،بریاریدا لە زانكۆو پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی 2 ڕۆژ بکرێتە پشوو.
    لە راگەیەندراوێکی زانکۆی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە کۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە پێیدراوە بەپێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەکەم/ خاڵی 9 لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،  لەبەر پاراستنی گیانی خوێندکاران و لەسەر داواکاری بەشێک لە کەسوکاری خوێندکاران، بڕیاریدا بە وەستانی خوێندنی خوێندکاران بۆ دوو ڕۆژ ( 24 و 25-11-2021) لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی ".
    ئاماژەی بەوەشکرد"هەروەها گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان".