سەدر فەرمانیکرد بەدواداچوون بۆ دۆسیەی چالاکوانی ڕفێنراو سەجاد عێراقی بکرێت

ناوخۆ
  • 23-11-2021, 12:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانیکرد بەدواداچوون بۆ کەیسی چالاکوانی ڕفێنراو سەجاد عێراقی بکرێت.
    نوسینگەی تایبەتی سەید سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" سەید موقتەدا سەدر ئەمڕۆ چاوی بە دایکی چالاکوانە ڕفێندراوەکە کەوت".
    وتیشی: "سەدر فەمانیکرد بەدواداچوون بۆ دۆسیەی کوڕەکەی لە ڕێگەی دەسەڵاتی فەرمی و یاسایی و دابینکردنی یارمەتییە مرۆییە پێویستەکان بۆ خێزانەکەی"
    ئمژەی بەوەکرد سەدریش لەگەڵ دایکی شەهید شێخ حوسێن سوەیدی کۆبووەوە و ئەوەشی وت" فەرمانی بە بەدواداچوونی دۆخی کۆمەڵایەتی و مرۆیی و دابینکردنی هاوکاری پێویست بۆ بنەماڵەی شێخ ئەلشەهید داوە".