بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (برق السماو)ى بۆ راوەدۆنانی پاشماوەکانی شانە تیرۆریستییەکان ڕایگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی (برق السماو)ى راگەیاند کە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان وکەرتەکانی سەرجەم بەرپرسیاریەتییەکان دەستی پێکرد، کەتیبە و تیمە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عێراق و فەرماندەکان بع سەرجەم کەرتەکانیان و فەوجی کۆماندۆ و لیواکانی تیمی پۆلیسی فیدراڵی و هێزی تاکتیکی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆ وپاڵپشتی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو ئۆپراسیۆنە بەشداریان کردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ بەدواداچوونی شانه تیرۆریستییەکان دێت، ڕێگری لە هەر کەسێک بکات کە هەوڵی تێکدانی ئەمن و ئاسایشی وڵات بدات و هەرووها لەناوبردنی چڕی تیرۆریستان و ڕێگریکردن لە داڵدەدان و ناوچە ڕوونەکان لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیدا".