به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ دوشەممە،رایگەیاند لە فروکەخانەکان جگە كارتی ڤاكسین نێودەوڵەتی دەبێت پشکنینی PCR ئەنجامبدرێت.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بە کەناڵی عێراقی ئەخباری ڕایگه‌یاند کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە: "هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه، ئێستا ده‌توانن داوای ده‌رهێنانی كارتی جیهانی ڤاكسین بكه‌ن كه له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رده‌سته".
وتیشی" ئێستا زۆرێك له وڵاتانی جیهان كارتی ڤاكسینیان كردۆته مه‌رج بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه زیاتر ده‌بن".
ڕاشیگه‌یاند"بێگومان وه‌رگرتنی ڤاكسین به ته‌نیا نابێته خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا، چونكه ڕه‌نگه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینیش مرۆڤ دووباره تووشی ڤایرۆسه‌كه ببێته‌وه، بۆیه ده‌بێت له په‌یڕه‌وكردنی ڕێككاره‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام بین."
سه‌یف به‌در جه‌ختیشی كرده‌وه "كه هه‌ر گه‌شتیارێك به‌ر له ئه‌نجامدانی گه‌شت جگه له كارتی ڤاكسین، ده‌بێت پكشنینی PCR ئه‌نجام بدات، چونكه زۆرجار دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینیش ڕه‌نگه كه‌سه‌كه دووچاری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببێته‌وه".
ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له دابه‌زین به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا مه‌رجی پێشكه‌شكردنی PCR له داهاتوودا هه‌ڵده‌گرن.