پارێزگارى نه‌ینه‌وا:پێكهێنانى لیوایه‌كى دانیشتوانى شه‌نگال په‌یوه‌سته‌ به‌چوار ڕێوشوێنه‌وه‌

سیاسی
  • 22-11-2021, 11:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نه‌جم جبورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،دۆسییه‌ى پێكهێنانى لیوایه‌كى دانیشتوانى شه‌نگال هێشتا ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌مدایه‌،ئاماژه‌یشیدا كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سووریا پێویستى  به‌كاتێكى زۆر هه‌یه‌.
    جبورى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پێكهێنانى لیوایه‌كى پۆلیس له‌دانیشتوانى شه‌نگال به‌تایبه‌ت له‌پێكهاته‌ى ئێزیدى هێشتا ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌میدایه‌،ڕه‌نگه‌ لایه‌نێكى په‌یوه‌ست بێت به‌وه‌زاره‌تى دارایی،هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ى حكومه‌تى خۆجێى وقایمقام وبه‌ڕێوبه‌رانى شاره‌دێیه‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌م دۆسییه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ پێشهاتێكى به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌".
    له‌باره‌ى سنوورى عێراق وسووریا جبورى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"كاره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سنووره‌كان به‌ڵام پرسێكى دوور ودرێژه‌ وپێویستى به‌كاتێكى زیاتر هه‌یه‌"،وتیشى"ئه‌م پرۆژه‌یه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌پارێزگاكه‌وه‌ به‌ڵكو به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى یاخود فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پاسه‌وانانى سنوور".