به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى كاركردن بۆ جێکردنەوەی گەنجان و دەرچووان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە مەحمود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی و ئەندامانی ئەنجومەنەکە"،ڕوونیشیكرده‌وه" لە دیدارەکەدا باس لە کار و ئەرکەکانی ئەنجومەنی راژە کرا لە پێناو چاکسازی و پەرەپێدانی دۆسیەی دامەزراندن لە کەرتی گشتیدا،ھەروەھا بە گرنگییەوە باس لە دانانی پلان بۆ کار و ئەرکەکانی خزمەت و سەرپەرشتی و چاودێری و پەرەپێدانی سیاسەتی خزمەتی گشتی لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت کرا".
سه‌رۆك كۆمار به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه"لە پێویستی دەستەبەرکردنی دەرفەتی یەکسان و دادپەروەری و بەرزکردنەوەی ئاستی راژەی گشتی بەپێی پێوەرەکانی شایستەیی و ئەزمون و بەرهەمهێنان و کارکردن بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و جێکردنەوەی گەنجان و دەرچووان و شارەزایان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت.