كەربەلا – ا ه ع مەرجەعی باڵا، ئەمرۆ هەینی، دوای لە هاوڵاتیان كرد بێ هیوا نەبن لە گۆڕانكاری و دەڵێت پێویستە هەركەسێك لە پێگەی خۆیەوە گۆڕانكاری بكات. شێخ عەبدول مەهدی كەربەلائی نوێنەری مەرجەعی باڵا لە میانی وتاری هەینیدا كە لە حسێنیەی شەریف پێشكەشی كرد، رایگەیاند ئاینی پیرۆزی ئیسلام نایەوێت تاك دەستەوسان بێت و لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە، لەبەرامبەر بارودۆخی سیاسی یان كۆمەڵایەتی یان ئابوری، تەئكیدیشیكردەوە گۆڕانكاری لە ناخەوە سەرچاوە دەگرێت جا ئەگەر تاكە كەس بێت یان دامەزراوە یان كۆمەڵگە. وتیشی زۆربەمان بەرپرسیارێتی گۆڕان دەخەینە ئەستۆی ئەوی تر، لە كاتێكدا چاكسازی لە دەستنیشانكردنی هەڵە و شكستەكانەوە دەستپێدەكات كە كاریگەری لەسەر گۆڕان دەبێت، نەك خستنە ئەستۆی بەرپرسیارێتیەكە بۆ سەر شانی ئەوانی تر.