بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئهمڕۆ دووشەممە جەختی لەسەر دابینکردنی ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکانی سویدیهكان کردەوە کە لەناوخۆی عێراقدا کاربکەن.
لە راگەیەندراوێکى نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی كازمى کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند: "كازمى پێشوازى كرد له وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندى و شاندى یاوهرى كرد".
وتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و ستۆکهۆڵم و هەروەها باسکردنی ڕۆڵی هەرێمی و نێودەوڵەتی عێراق و بەدواداچوونی بڕیارەکانی کۆنگرەی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا و چۆنیەتی جێبەجێکردنی".
هەروەها، وتیشی "کۆبوونەوەکە باسی دۆسیەی تاوانی تیرۆریستیی چەتەکانی داعشی ناو عێراق و جەختکردنەوە لەسەر بەرپرسیارکردنی تاوانباران و هەروەها پشتگیریکردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان بینی".
كازمى ئاماژهى بهوهكرد "پێویستە هەماهەنگی نێوان عێراق و سوید و یەکێتی ئەوروپا پەرەی پێ بدرێت بەتایبەتی لە بواری ئەمنی و شەڕی دژ بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش و هەروەها لە بواری وەبەرهێنان و دابینکردنی ئاسانکاری بۆ کاری کۆمپانیا سویدییەکان لە عێراق".
وەزیری دەرەوەی سوید "سڵاوی حکومەتی سوید گهیانده سەرۆک وەزیران و ستایشی ڕۆڵی هەرێمی حکومەتی عێراقی کرد لە بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە بە بەدواداچوونی دیالۆگ و ئارامی"
لیندی، وتیشی "وڵاتەکەی بەپەرۆشە بۆ زیاتر هاوکاری دووقۆڵی نێوان عێراق و سوید لەبوارە جیاجیاکان و لە بەرزترین ئاستدا".