بهغدا-اهع
سەرۆکی دەستەی سیاسی سەدر ئەحمەد موتەیری و سالار عەبدولستار وەزیری داد ،ئهمڕۆ دووشەممە باسی لەپێویستی کاراکردنی هۆشیاری دادوەری و پاڵنان بەڕەوشی ڕێکارە یاساییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکان کرد
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدردا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) هاتووە: "سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر ئەحمەد موتەیری لە بارەگای دەسەڵات لە بەغدا پێشوازى له سالار عەبدولستار وەزیری داد كرد"،وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا نەسار ڕوبەیعی جێگری سەرۆکی ڕەوتی سەدر و جەواد ئەلشەهیلی جێگری سەرۆکی دەستەی سیاسی دەسەڵاتی سیاسی ئامادەیبوون"
سەرۆکی دەستەی سیاسی سەدریش پێشوازی لەو سەردانەی کرد و جەختیشیکردەوە" گرنگی دانانی دامەزراوەکانی دادو بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە دادوەرییەکان بۆ سەپاندنی یاسا بەسەر هەمووان بەبێ جیاوازی"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا چاو بە چەند حاڵەتێک کراوەتەوە لەسەر دیمەنی ناوخۆ و ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت هۆشیاری دادوەری چالاک بکرێت و بەرەو شێوازی یاسایی بۆ بەدەستهێنانی ماف پاڵ پێوەبنرێت"
لەلایەن خۆیەوە وەزیری داد خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بەوەی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کۆببێتەوەو ئاماژەی بەپێویستی هاوکاریکردن کرد بۆ بەهێزکردنی کەلتووری یاسایی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لەکۆمەڵگەدا".