بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە ،رایگەیاند وەزیری دەرەوەی سوید ئان لیندی ،ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی بەغدا دەکات.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید ئەمڕۆ بۆ سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا"
وتیشی: "لە سەردانەکەدا لیندی لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فواد حسێن وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە".