بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ شەممە ،تەئکیدیکردەوە کەچاوەڕوانی تەواوکردنی داواکارییەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانیەتی لەئامادەکردن بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکۆتاییەکان و ناوی براوەکان".
جێگری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان نیبراس ئەبوسودا لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)رایگەیاند:"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی دۆسیەی تانەکان دادەخات و ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری سەرجەم تانەکان وەردەگرێت و پێداچونەوەیان بۆ دەکات"،رونیكردەوە"وتیشی:"دەسەڵاتی دادوەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاگادار دەکات کاتێک بڕیاری پێداچوونەوەی تەواوکردووە".
وتیشی:"دواتر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ناوی کاندیدە براوەکان ڕادەستی دادگای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی، دوای ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیەنرێت".