هەولێر_اەع
دەسەڵاتی ئاماری هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ شەممە ،ڕێژەی هەژاری و بێکاریی لەهەرێم ئاشکراکرد بەپێی دواین ڕاپرسی و هاوکات تەئکید لەڕەوتی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ بۆ بارودۆخی تاک و خێزان و ئابووری و کۆمەلایەتی دەکاتەوە.
سیروان محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاماری هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ڕاگەیاند: "سەرژمێرییەکە لە دەستووری عێراقدا هاتووە کە پێوەرێکی تایبەتی حکومەتی فیدراڵییە و هەرکاتێک بڕیاری لەسەر بدات پابەندی دەبین"
وتیشی: "دواین هەوڵی ئەنجامدانی سەرژمێری لە ساڵی 2009 بوو و هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ کردووە بە هاوکاری مەکتەبی ناوەندی ئامار لە بەغدا، بەڵام بەهۆی دژایەتیکردنی هەندێک ئەکتەری سیاسی لە چەند ناوچەیەکی کێشە لەسەر نەکراوە"
وتیشی: "ئەنجام نەدانی سەرژمێری لە کاتی خۆیدا زەرەرێکە چونکە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە کە لەلایەن هەر حکومەتێکەوە لە هەر وڵاتێک ئەنجام بدرێت بۆ زانینی دۆخی وڵات و پێداویستییەکانی لە کاتێکی دیاریکراودا، لە ڕابردوودا سەرژمێرییەکە بە قەدەغەی هاتووچۆی یەک ڕۆژ، بەڵام هەندێک لایەنی پەیوەندیدار لەبەغدا هەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری ئەلیکترۆنی کە ڕەنگە بەپێی زانیارییەکانی ئێستا بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام بێت".
ئاماژەی بەوەکرد"دەبێت سەرژمێری هەموو 10 ساڵ جارێک ئەنجام بدرێت، لەبەرامبەردا دەبێت بە شێوەی خولیی لێکۆڵینەوە و ئامارەکان ئەنجام بدرێت و ماوەی کورتتری سوودی ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی هەبێت".
محەمەد، وتیشی: "دەسەڵاتی ئامار بە ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2001 پێک هاتووە و پێوەی بەستراوەتەوە"، دواتر ساڵی 2006 خرایه سەر وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بەردەوام کار لەسەر ئامارو کۆکردنەوەی داتاو نیشانەکان دەکەین بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ناوەندی ئامار یان لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا".
رونیكردەو"یەکەم ئەرک کە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئەنجام دراوە دیاریکردنی ڕێژەی هێڵی هەژارییە لە کۆمەڵگادا و یەکەم پرسیارنامە لە ساڵی 2007دا ئەنجام دراوە و ئەم ڕاپرسییە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام بووە و یەکەمین جۆری خۆیەتی لە عێراقدا،ئێمە لەساڵی 2012دا ڕاپرسییەکی دووەممان بەهەمان میکانیزم ئەنجام دا و هیوای خواست هەر پێنج ساڵ جارێک لەژێر ناوی ڕاپرسی کۆمەڵایەتی و ئابووری خێزانەکان لەعیراق ئەنجام بدرێت کەپێکدێت لەژمێرکردنی هێڵی هەژاری و چەندین دیاریکەری گرنگ لەوانە نیشتەجێبوون و باری ئابووری و باری تەندروستی و دامەزراندن و داهات و پێگەی پەروەردەیی".
باسی لەوەکرد"هێڵی هەژاری لە ساڵی 2012دا ژمێردراوە کە هەموو کەسێک زیاتر لە 105 هەزار و 500 دینار خەرج دەکات لە ژێر هێڵی هەژاریدا نابێت، و لە ساڵی 2018دا ڕاپرسییەکی نوێمان کرد لەسەر خەرجکردنی 111،000 بۆ هەر کەسێک و ڕێژەی هەژاری لە هەرێم 5.5٪ دۆزرایەوە و ئێستا لە ساڵی 2022دا ڕاپرسییەکی نوێ و گەورە و گشتگیر ئەنجام دەدەین کە بۆ ساڵێکی تەواو بەردەوام دەبێت".
سەبارەت بە ئامارەکانی بێکاری هاوسەرگیری و جیابونەوو لە هەرێمدا سەرۆکی ئامار رایگەیاند کە "هەرێم لە ساڵی 2012ەوە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕێژەی کار و بێکاری بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا پێشبڕکێکە و لە ساڵی 2013 و 2014 و 2015 ڕاپرسییەکی دیکەمان لەم بوارەدا ئەنجامدا، ئێمە نەمانتوانیوە هیچ ڕاپرسییەک بکەین لە دوای ئەم ساڵەوە بەهۆی تێچووی دارایی ئەنجامدانی ئەو جۆرە ڕاپرسییە گەورەیە".
وتیشى"دوایین ڕاپرسی لەسەر بێکاری لە هەرێم لە ساڵی 2018دا ئەنجامدراوە و ڕێژەی خەمڵێنراویش لە 9٪ بووە".