بهغدا-اهع
گروپی پەیوەندی ئابووری عێراق کە حەوت وڵات و یەکێتی ئەوروپا و بانکی نێودهوڵهتى لەخۆدەگرێت ستایشی ئەو هەنگاوە چاکسازییە ئابوورییانەی کرد کە حکومەتی عێراق بەپێی پلانی پەڕەی سپی لهئهستۆى گرتووه.
لە راگەیەندراوێكى گروپی پەیوەندی ئابووری کە وەزارەتی دارایی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە،ووێنەیەکی دەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) کەوتووە،ئهمڕۆ شهممه،بڵاوكرایهوههاتووە: "گروپی پەیوەندی ئابووری عێراق پێشوازییان لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموکراسی لەعێراق كردووه،وهیوایان دەربڕیوه کەحکومەتێکی نوێ پێکبهێنرێت كه تەواوکردنی بەرنامەی چاکسازی ئابووری و دارایی لهئهستۆ بگرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "چاکسازی ئابووری كارێكى پێویستە بۆ دڵنیابوون لە گەشەی ئابووری هەمەجۆر و گشتگیر، ودروستکردنی ههلى کاری بەردەوام بۆ گەنجان و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە دەرەوەی داهاتی نەوت".
وتیشی: "گرنگە جێبەجێکردنی ئەو چاکسازیانەی کە سوودیان لە پێشکەوتنی سەرمایەی مرۆیی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان هەیه بەردەوام بێت".
ڕاگهیهندراوهکەی گروپی پەیوەندی هەروەها داوای لە حکومەتی داهاتووی عێراق کرد کە بە وردی گرنگی بە پاکێجی چاکسازی بدات و جێبەجێکردنی خێرا و ڕێکوپێکی خۆی مسۆگەر بکات و هەموو شێوەکانی پشتگیری بۆ پهڕهى سپی وەک ئامرازێکی گرنگ لە بەردەوامبوونی بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی چاکسازی پێشكهش بكات".
جێى ئاماژهپێكردنه، گروپی پەیوەندی ئابووری عێراق هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتیە کە ساڵی ڕابردوودا لەگروپی حەوت وڵاتی پیشەسازی و یەکێتی ئەوروپا وبانکی نێودهوڵهتییهوه دروستبووه بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بهرهو جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییە بنهڕهتییهكانى پەڕەی سپی