بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئهمڕۆ شەممە، دووپاتیکردەوە کە عێراق نەچووەتە ناو شەپۆلی چوارەمی گۆڕاوى ڤایرۆسی کۆرۆنا،ڕوونیشیكردهوه دوو فاكتهر هەن کە یارمەتی چوونە ناو شەپۆلی چوارەم دەدەن ئهوانیش بریتیین له پابەندنەبوون بە ڕێوشوێنەكانى خۆپارێزى و خۆدزینەوە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە، هاوکات داواکەی بۆ هاوڵاتیان نوێ كردهوه کە ڤاکسینەکە وەربگرن بۆ ئەوەی لە مەترسی شەپۆلی چوارەم دوور بکەونەوە.
دکتۆر ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستیی گشتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)ی ڕاگەیاند: "عێراق تا ئێستا نەچوەتە ناو شەپۆلی چوارەمەوە"،ڕوونیشیكردهوه"زیادبوونی ژمارهى توشبووان نیشاندەری هاتنە ناوەوەی شەپۆلی چوارەمە، بۆیە ئامارى ڕۆژانەى توشبووان لە یەک ئاستدا ماونەتەوە و زیادی نەکردووە".
وتیشی: "وەزارەتەکە توانای چاودێریکردنی نەخۆشیە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە، بۆیه تا ئێستا عێراق لەسەر چینە کۆنەکانی کۆرۆنایە".
ئاماژهیشیدا"چەندین فاكتهر هەن کە یارمەتی چوونە ناو شەپۆلی چوارەم ئهوانیش بریتیین لهخۆدزینهوه لە وەرگرتنی ڤاکسین و پابەندنەبوون بە رێوشوێنهكانى خۆپارێزى".
ئهوهیشی خستهڕوو"پارێزبەندی توشبووه پێشووەکان کورتخایەنه و پارێزبەندی کەم دهبێتهوه و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە پارێزبەندییان کەم بۆتەوە تووش دهبن، جگە لەوەیش ژمارەیەکی زۆر تا ئێستا توش نەبوون،واتە لەگەڵ بوونى ڤایرۆسهكه وگۆڕانى پلەی گەرما، ڤایرۆسەکە چالاک دەبێت و شەپۆلی نوێ روودەدات".
عەبدولئەمیر داوای لەهاوڵاتیان کرد کە " بچن بۆ سەنتەرەکانی کوتان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین، تەنانەت ئەگەر شەپۆلی چوارەمیش بگات ئهوه نیشانەکانی توشبوون سووك دهبێت"،دووپاتیشیكردهوه"ڤاکسین لە هەموو بنکە تەندروستییەکان بە زۆری لە بەردەستدایە".