به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار له حەشدی شەعبی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەڕۆژههڵاتى پارێزگاكه دەستپێکردووه.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبار له‌ڕێگاى هه‌ردوو لیواى دووه‌م وحه‌وته‌م له‌ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پشكنینى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاكه دەستپێکردووه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"ئامانجى ئۆپراسیۆنه‌كه راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشه بۆ نه‌هێشتنى جموجۆڵه‌كانى ودهستهبهركردنى ته‌واوى ناوچه‌كه".