به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندورستی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕكردنى درهمان وپێداویستییه پزیشكییه‌كان گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند کە ڤاکیسینەکان لەلایەن کۆمپانیای فایزەرە بەرھەمھێنراوە و کاروانەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەری کۆڤاکس لە رێگای رێکخراوی یونیسێف-ەوە، گەیشتووەتە عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"ژماره‌ى ڤاكسینه‌كان كهلهڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غداوه گه‌یشتووه ده‌گاته(1،239،030)یەک ملیۆن و ٢٣٩ ھەزار و ٣٠ دۆز".
كۆمپانیاى گشتى بۆ به‌بازاڕكردنى درهمان وپێداویستییه پزیشكییه‌كان به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه"ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەشکراون".