وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ستراتیژیه‌تێكى گشتگیرى نیشتمانى له‌ئه‌ستۆ گرت

سیاسی
  • 20-11-2021, 12:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ستراتیژیه‌تێكى گشتگیرى نیشتمانى له‌ئه‌ستۆ گرت ڕوونیشیكرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر پاڵنه‌رێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌ده‌زگا جیاجیاكانییه‌وه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شاره‌ ڕزگاركراوه‌كان بنێت.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌میان وتاره‌كه‌ى له‌كاره‌كانى لوتكه‌ى ئاسایشى هه‌رێمایه‌تى/دیالۆگى مه‌نامه‌ 17،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى عێراق ئه‌ركه‌كانى خۆى قایمتر كردووه‌ له‌ڕێگاى له‌ئه‌ستۆگرتنى ستراتیژیه‌تێكى گشتگیرى نیشتمانى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا،وله‌سه‌روویشیانه‌وه‌ تاقمه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش،وڕێگریكردن له‌وه‌ى بچنه‌ نێو ناوه‌نده‌كانى كۆمه‌ڵگا یاخود داگیركردنى شاره‌كان".
    وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌میان وتاره‌كه‌ى وتیشى"شۆڕكردنه‌وه‌ى پردى متمانه‌ وهاریكارى نێوان وڵاتانى جیهان،وزاڵكردنى زمانى دیالۆگ زۆر گرنگه‌ له‌پێناو دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى ئارام وسه‌قامگیر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژیانێكى شایسته‌ بۆ گه‌لان،وبۆ به‌جێگه‌یاندنى داخوازییه‌كانى خۆشگوزه‌رانى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى كه‌داواكارییه‌كى ستراتیژى وبنه‌ڕه‌تییه‌".
    رایشیگه‌یاند"بۆ به‌رێزتان ئه‌ركى گه‌وره‌ى عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌ كه‌وا به‌دینه‌ده‌هات ئه‌گه‌ر هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى ویه‌كڕیزى نیشتمانى عێراقى نه‌بووایه‌،وهه‌روه‌ها ئه‌ركى گه‌وره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپاڵپشتى برا ودۆست وهاوبه‌شه‌كان،به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدان".
    ئه‌وه‌یشى وت"سه‌ربارى ئه‌ركى گه‌وره‌ بۆ له‌ناوبردنى تیرۆر،به‌ڵام به‌رده‌وامى هاریكارى هه‌واڵگیرى وئه‌منى نێوان عێراق ووڵاتانى جیهان له‌پێشینه‌ى سه‌ره‌كییه‌ بۆ حكومه‌تى عێراق وحكومه‌ته‌كانى برا ودۆستدا".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر هه‌لێكى بۆ ره‌خساوین به‌ره‌و گواستنه‌وه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئامانجى گرنگ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی وهه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى،هه‌روها حكومه‌تى عێراقى به‌ده‌زگا جیاجیاكانییه‌وه‌ به‌ئاڕاسته‌ى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان له‌جنگى تاقمه‌ تیرۆرستییه‌كانى داعش هه‌نگاوى نا،وچه‌ندین كۆنگره‌ وچالاكى ناوخۆیی وده‌ره‌كى هه‌ن تیشكیان خسته‌سه‌ر هاریكارى له‌بوارى بنیاتنان ووه‌به‌رهێنان له‌ناوخۆی عێراق".