به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر حه‌سه‌ن نازم وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌وار له‌گه‌ڵ روزیلین باشیلو وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى فه‌ڕه‌نسا له‌پاریس ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاریكارى كلتوورى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌ت له‌بوارى كه‌له‌پوور تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى فه‌ڕه‌نسا خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕیوه به‌پته‌ویی ئاسۆ ڕۆشنبیرییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وئه‌ركى حكومه‌تى عێراقى به‌رزنرخاند له‌دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه شوێنه‌وارییه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان له‌ئاكامى هێڕشه تیرۆرستییه‌كان".
جه‌ختیشیكرده‌وه"پشتیوانیكردنى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق به‌ته‌نها مه‌عنه‌ویی نابێت،به‌ڵكو ده‌كرێت فه‌ڕه‌نسا هاوبه‌ش بێت له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كان له‌بوارى كه‌له‌پوورى رۆشنبیرى وبه‌ره‌وپێشبردنى تواناكان له‌ڕێگاى پرۆگرامى ڕاهێنان له‌پسپۆرییه جیاجیاكان بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زگا گه‌وره‌كانى رۆشنبیرى فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌شداریكردن له‌دووباره زیندووكردنه‌وه‌ى پێگه كه‌له‌پوورییه‌كان".