به‌غدا-اه‌ع
ئێریك شوڤالیێ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر یه‌كێكه لهقارهمانهكانى شه‌ڕى موسڵ.
ده‌زگاى دژه تیرۆر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ساعیدى لهبارهگاى دژه تیرۆر پێشوازیكرد لهئێریك شوڤالیێ باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا".
ساعیدى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه تیرۆر پێشوازى له‌م سه‌ردانه ده‌كات كه‌ده‌چێته چوارچێوه‌ى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا-عێراق له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڕێكخراوه تیرۆرستییه‌كان وبیر توندڕه‌وییان"،هه‌روه‌ها ستایشى"ڕۆڵى لایه‌نى فه‌ڕه‌نسى كرد لهپشتیوانیكردنى ئه‌ركى هێزه عێراقییه‌كان لهبوارهى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاقمه تیرۆرستییه‌كانى داعش".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا"خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى بهسهردانیكردنى باره‌گاى ده‌زگاى دژه تیرۆر ودیدارى له‌گه‌ڵ فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعیدى سه‌رۆكى ده‌زگاكه كه‌به‌یه‌كێك لهقارهمانهكانى شه‌ڕى موسڵ ناویبرد".
جه‌ختیشیكرده‌وه"حكومتهكهى كارده‌كات بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌بواره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وله‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا كارده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى عێراق وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تاقمه تیرۆرستییه‌كانى داعش له‌وڵاتدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانى دیداره‌كه سه‌ردانیكردنى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى ده‌زگاكه بوو كه‌له‌پێناو به‌رگرى كردن له‌ئاسایش گه‌ل ووڵاته‌كه‌یان بوونه قوربانى".