دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی داعش لە کەرکوک

ئەمنی
  • 19-11-2021, 19:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەشدی شەعبی ،ئەمڕۆ هەینی،دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی داعشی لە کەرکوک راگەیاند.
    له راگەیەندراوێکی حەشد کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی توانی دوو چەتەی داعش دەستگیر بکەن کە لە کەرتی کەرکوکی بەناو ولایەتی عێراق کاریان دەکرد".
    وتیشی: "ئەمە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکوک دوای ئەوەی لەلایەن دادوەری بەرپرسی دۆسیەکانی حەشدی شەعبیەوە ڕەزامەندی فەرمی بەدەست گەیشتووە".
    ئاماژەی بەوەکرد"تیرۆریستەکان لەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیدا داعش کاریان دەکرد بە شێوەی سەرباز ،رێوشوێنی یاسایی گیراوەتە بەر دژیان".