وەزیری دەرەوە: عێراق ژینگەیەکی ئارامە

سیاسی
  • 19-11-2021, 23:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، جەختیکردەوە عێراق ژینگەیەکی ئارامە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت لە هەموو ئاستەکاندا خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەیە له سەرجەم بوارەکان.
    له راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە چوارچێوەی لوتکەی ئاسایشی هەرێم/دیالۆگی مەنامە 17 لەگەڵ نایف حەجرەف سکرتێری گشتی وڵاتانی عەرەبی کەنداو کۆ بووەوە و گفتوگۆ لەبارەی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی هەماهەنگکار و کۆماری عێراق".
    هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزیرەکە وتی:"حکومەت لە هەموو ئاستەکاندا حەزی بە پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو هەیە"
    وتیشی:"عێراق ژینگەیەکی بەهیودە و سەلامەتی وەبەرهێنانە"
    داواشی لە کۆمپانیا وەبەرهێنانەکان کرد کە "لە عێراقدا کار بکەن لە بواری ژێرخاندا، هەروەک لە دواین دۆخی سیاسی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکاندا کە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا یەک جار و بۆ هەمووان ڕابگەیەنرێت، دەست بە بزووتنەوە سیاسیە فەرمییەکان بکەن لەسەر پێکهێنانی حكومەتی داهاتوو".
    لای خۆیەوە، حەجرەف جەختی لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی هاریکاری بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق کردەوە و جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتانی کەنداو کردەوە بۆ پاڵنان بەپەیوەندییەکانی کەنداو و عێراق لەخزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشدا.