سەید سەدر لیوای یەومولمەوعوودی هەڵوەشاندەوە

سیاسی
  • 19-11-2021, 17:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ،ئەمڕۆ هەینی لیوای یەومولمەوعوودی هەڵوەشاندەوە.
    سەدر لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)چاودێری کردووە رایگەیاند:" وەکو نیازباشییەک لیوای یەومولمەوعوود هەڵدەوەشێنێت و بارەگاکانی دادەخات".
    وتیشی" هیوا خوازم ئەوە هەنگاوێک بێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و رادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان، هەروەها هیواش دەخوازێت ئەوە پەیامێکی ئارامی و ئاشتی بێت بۆ هەموو گەل".