نەجەف-اهع
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە،دووپاتیکردەوە هەموو جیهان گەواهیدەری پاک و بێگەردیی هەڵبژاردنەکانی تشرینە وگەلیش چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان وبەزوویی پێکهێنانی حکومەت دەکات.
سەدر لەوتارێکدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"هەموو جیهان گەواهیدەری پاک و بێگەردیی هەڵبژاردنەکانی تشرینە وگەلیش چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان وبەزوویی پێکهێنانی حکومەت دەکات".
وتیشی:"هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەدەین،ودوو بژاردەمان هەیە یان پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی یان ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی وئەو لایەنانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە پێکهێنانی حکوومەتدا بکەن، لێپرسینەوە لە ئەندامانی ئەو لایانەنە دەکرێت کە ئەندامەکانیان تێوەگلاون لە گەندەڵی و گومانیان لەسەرە، پێویستە ڕادەستی دادگەیەکی بێگەرد و بێلایەن بکرێن بۆ هەڵوەستکردن لەسەر ڕاستییەکان.
سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان کرد وڕادەستکردنی چەکەکانیان بۆ حەشدی شەعبی وپێویستە حەشدی شەعبی خاوێن بکرێتەوە لە ئەندامە نا کۆنتڕۆڵ کراوەکان".