بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق جینین هێینس بلاسخارت ،ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی داواکارییەکانی هەڵبژاردن کردەوە بەپێی چوارچێوەی دادوەری.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیانامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق".
لەدیدارەکەدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانی لەهەوڵەکانی عێراق کرایەوە بۆ بەھێزکردنی ئارامی و ئاسایش و باشترکردنی دۆخی ئابووری و گەشەپێدان، ھەروەھا باس لە دۆسی ھەڵبژاردنەکان و تانە و سکاڵاکان کرا لە چوارچێوەی یاسا و چارەسەرکردن و یەکلایکردنەوەی بە رەچاوکردنی شەفافی و کاری پیشەییانە تاوەکو متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان بەھێزتر بکرێت و ھاوکات حکومەتێکی کارای کاریگەر بێتەئاراوە کە ماف و داواکارییە رەواکانی عێراقییەکان بھێنێتەدی.