هەولێر-اهع
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشداری دایە ئەو مامۆستایانەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا وەرناگرن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دژیان.
وەزیری پەروەردەی هەرێم، ئالان حەمە سەعید، بە ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندن رایگەیاند لە نێوانیشیاندا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) :"ئەو مامۆستایانەی کە ناڕازین لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرپرسیار دەبن لە رووی یاسایەوە بەپێیئەو ڕێکارانەی کە بە بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە پارێزگاکانی هەرێم دراوە".
وتیشی:"وەزارەت 1ی کانوونی یەکەمی 2021ی وەک دوا وادە بە مامۆستایان داوە بۆ وەرگرتنی ڤاکسین".
سەعید جەختیکردەوە"پەروەردە سوورە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەم نزیکانە".