کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکە جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەنجامەکانی داواکارییەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە و باس لە دانانی دەستپێشخەرییەکە بۆ هێزە نەتەوەییەکان دەکات

سیاسی
  • 18-11-2021, 15:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و وەزیران و دەستەی باڵای دادوەری ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیان لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی ئەنجامەکانی داواکارییەکانی هەڵبژاردن کردەوە، هاوکات سەرۆکایەتیەکان گفتوگۆیان لەسەر دانانی دەستپێشخەرییەکە بۆ هێزە نەتەوەییەکان کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا.
    سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە رایگەیاند:" د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆشکی بەغدا میوانداری کۆبونەوەیەکی کرد بە ئامادەبونی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و حاکم فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەکۆبونەوەکەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی وڵات، پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەم گفتوگۆکراوە".
    لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پێویستی بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، پتەوکردن و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی، سازان و یەکخستنی دید و بۆچونەکان و گفتوگۆ و پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی، پابەندبون بە چوارچێوەی یاسایی و دەستوری بۆ بەگەڕخستنی ھەوڵەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەکایەوەی داوا رەواکان و باشترکردنی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵک کرایەوە.
    ئەوەش هاتوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پێویستی یەکلایکردنەوەی تانە و سکاڵاکان کرا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بە پێی بنەماکانی یاسا بە رەچاوکردنی کاری پیشەیی و بە بێلایەنانە، بەجۆرێک متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەھێزتر بکات لە ھەمان کاتدا دەرچەیەکی یاسایی و دەستوری بێت بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان.
    سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی خستوەتەڕو، ئامادەبوانی کۆبونەوەکە تاوتوێ دەستپێشخەرییەکان کرد کە ئاڕاستەی ھێز و لایەنە سیاسییەکان بکرێت وەک بەڵگەنامەیەک لەسەر بنەمای چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ھاتوەتە ئاراوە روەو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق، بە پێکهێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت، ھاوکات وەڵامی ئاڵینگاری و بەرکەوتە نیشتمانییەکان بداتەوە و ژیانێکی ئازادی شکۆمەندانەی خۆشگوزەران بۆ ھاوڵاتیان دەستەبەر بکات و گەشەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەھێزتر بکات.