وەزارتی پەروەردە: کازمی فەرمانیکرد بە قەدەغەکردنى لێدانى جەستەیی خوێندکاران لەلایەن مامۆستایانەوە

ناوخۆ
  • 17-11-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارتی پەروەردە ،ئەمڕۆ چوارشەممە،رایگەیاند مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران فەرمانێکى نوێی ئاڕاستەى بەرپرسانى پەروەردە کرد بۆ قەدەغەکردنى لێدانى جەستەیی خوێندکاران لەلایەن مامۆستایانەوە.  
    له راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوبراو کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا کە بریکارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی بەغدا و پارێزگاکان لەخۆگرتبوو، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی خوێندن و دەستنیشانکردنی گرنگترین گرفتەکان کە ڕێگرن وکارکردن لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگیەکان".
    رونیکردەوە"لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەجێبەجێکردنى فەرمانەکەى کازمى کرایەوە بۆ رێگەپێنەدان بە مامۆستایان بەلێدانى جەستەیی خوێندکاران و پشتبەستن بە میکانزمى پەروەردەیی".  
    ئاماژەی بەوەکرد"بەپێی فەرمانەکە، سزا و لێپرسینەوەى توند لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکرێت کە بەشێوەیەکى ناشارستانى وێنەى خوێندکاران دەگرن و بڵاویدەکەنەوە.