بهغدا-اهع
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆڵی هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ناگۆڕێت.
جۆیل هارپەر، وتەبێژی هێزی ئەرکی هاوبەش و بەڕێوەبەری کاروباری گشتی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ڕاگەیاند: "ڕۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ناگۆڕێت و لە ئۆپەراسیۆنە شەڕکەرەکانەوە دەگۆرێت بۆ ڕاوێژ /تواناسازی/یارمەتیدان".
وتیشى"ئێمە پێشتر تا ڕادەیەکی زۆر ئەم ڕۆڵە ئەنجام دەدەین، بۆیە هیچ گۆڕانکارییەکی دینامیکی لەو ژمارە یان ئەرکانەی کە ئێستا لێرە هەمانە نابێت".