كازمى جەختدەکاتەە عێراق پەرۆشە بۆ سازکردنی پەیوەندی دوقۆڵی لەگەڵ روسیا.

سیاسی
  • 17-11-2021, 14:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى،ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی لەسەر پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ چەسپاندنی باشترین پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ڕوسیا، هاوکات بروس کۆتراشێڤ باڵیۆزی ڕوسیا ستایشی ئەو هەنگاوە گرنگانەی کرد کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نراوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ،پێشوازی کرد لە باڵیۆزی کۆماری ڕوسیای فیدراڵ لەعیراق، بروس کۆتراشێڤ".
    كازمى جەختیکردەوە لە "پەرۆشی عێراق بۆ باشترین پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ ڕوسیادا، لە ئاست و بوارە جیاوازەکاندا، بۆ بەرژەوەندی دوو گەلی دۆست، ستایشی "هەماهەنگی ئەرێنی نێوان هەردوو وڵات لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیدا" دەکات.
    باڵیۆزی ڕوسیا سڵاوی سەرکردایەتی ڕوسیای گەیاندە سەرۆک وەزیران و چاویشی بە هەماهەنگی زیاتر بنیاتنەرانە لەگەڵ عێراق گرت و ستایشی ئەو هەنگاوە گرنگانەی حکومەتی عێراق کرد کە لەبوارەکانی چاکسازی و هەروەها هەوڵەکانی عێراق بۆ برەودان بە فراوانكردنى کراوەیی و سەقامگیری و ئارامی لە ئاستی هەرێمیدا".