بهغدا-اهع
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیند ژمارەی ئەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەن لە بیلاروسیاوە بەرزبووەتەوە.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی کە خوازیارن خۆبەخشانە لە بیلاروسیاوە بگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە 325 کەس زیادی کردووە"،ئاماژەی بەوەکرد"سبەی گەشتەکە لە منسەکی پایتەختی بیلاروسیاوە بەرەو هەولێر بەرێدەکەوێت دواتر بۆ بەغدا".
وتیشی:"وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نیشتیمانی دەکات بۆ ئەوەی گەشتەکانی گەڕانەوە سەرکەوتوو بێت"،باسی لەوەکرد"تیمە دیبلۆماتیە عێراقیەکانی دانیشتووی بیلاروس بەردەوامە لەکارەکانی ".