بهغدا-اهع
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەخیکردەوە حکومەت سورە لەسەر دروستکردنى دەوڵەتى دامەزراوەیی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا چەند فەرمان و رێنماییەکى ئاڕاستەى وەزیرەکان کردووە بۆ چڕکردنەوەى هەوڵەکانیان و لابردنى رێگرییەکان لەبەردەم پڕۆژەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کازمى هەروەها داواى لە وەزیرەکان کردووە دۆخى ئێستاى وڵات کاریگەرییان لەسەر دروستنەکات.
کازمى جەختیکردووەتەوە کە حکومەت سورە لەسەر بەجێگەیاندنى ئەرکەکانى و روبەڕووبونەوەى ئاڵنگارییەکان و دروستکردنى دەوڵەتى دامەزراوەیی.