بهغدا-اهع
مزهر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری ،ئەمڕۆ سێشەممە،رایگەیاند، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ نزیکەی 20 ملیار دۆلار کەمبوەتەوە .
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) راگەیاند:"لەم کاتەدا قەرزە دەرەکییەکانی عێراق بۆ 20 ملیار دۆلار کەمبوەتەوە کە پێویستە بدرێتەوە بە قەرزدەرەکان، ئەم پارەیەش قەرزی ناوخۆیی و ئەو قەرزە دەرەکیانە ناگرێتەوە کە بەگوێرەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان وەرگرتنیان بۆ پێش ساڵی 1990 دەگەڕێتەوە و بەشێوەیەکی رۆتینی دانەوەیان بەردەوامی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، چاوەڕێ دەکرێت لەساڵی 2022دا عێراق بوژانەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و لە قەرزە دەرەکییەکان رزگاری ببێت، ئەوەش کاریگەری بەرچاوی لەسەر بوژانەوەی وڵات دەبێت، هەروەها ئەگەر بەهای نەوت لە 75دا بمێنێتەوە ساڵانە 17 ترلیۆن دیناری دیکە لە خەزێنەی گشتی دەوڵەت زیاد دەکات.
راوێژکاری سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، چاوەڕێ دەکرێت ساڵی دارایی 2022 بۆیەکەمجار کورتهێنانی بودجە رونەدەدات و داهاتی گشتی وڵات دەتوانێت دەستەبەری موچە و وەبەرهێنانیش بکات.