عەممار حەکیم:گومانەکان لەسەر بڕواپێدانی پرۆسەی هەڵبژاردن نیگەرانن و پێویستیان بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە

سیاسی
  • 16-11-2021, 10:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتمانی سەید عەممار حەکیم ،ئەمڕۆ سێشەممە ،رایگەیاند گومان لەسەر بڕواپێدانی پرۆسەی هەڵبژاردن نیگەرانە و پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە.
    عه‌ممار حه‌كیم له‌میانه‌ی وتارێكدا له‌ كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌ دهۆك كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگه‌یاند، "كه‌می به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گومانی ڕون سه‌باره‌ت به‌ پاكی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، جێگه‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسی جدین و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی هه‌یه‌".
    وتیشی، "هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوسه‌نگی سیاسی ڕونیان بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌یه‌كی ئاسوده‌ و لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پلاتفۆرمێكی حكومه‌تی پته‌و به‌رهه‌م نه‌هێنا".
    ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "گۆڕینی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌ته‌ هۆی زیاتر به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ ڕوبه‌ڕوی به‌شداری كه‌مینه‌یه‌ك ببینه‌وه‌ كه‌ بوه‌ هۆی به‌ده‌ستهێنانی كورسی له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه‌".
    حه‌كیم داوای له‌ بنه‌مایه‌كی لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی كرد، بۆ ده‌رچون له‌و گه‌مارۆ سیاسییه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و سه‌قامگیر هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئاشكراشیكرد، "پێویستمان به‌پڕۆژه‌یه‌كی ڕون هه‌یه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و هه‌مه‌جۆرییه‌ی كه‌ له‌وڵاته‌كه‌ماندا هه‌یه‌، هیچ ئاسایش و ئاشتی و سیستمێك و دامه‌زراوه‌یه‌كی جێگیر نابێت، ئه‌گه‌ر پێداچونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ به‌ بارودۆخی عێراقدا نه‌كرێت".