سەرۆک کۆمار:كرانەوە بەرووی وڵاتانی راوسێ و ناوچەکە دەستکەوتێکی بەدیهاتووی عێراقە

سیاسی
  • 16-11-2021, 10:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە هیوای خواست هەڵبژاردنەکان بەئەنجامی یاسایی و دەستووری کۆتایی پێبێت، هاوکات تەئکیدیشی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کردەوە.
    د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ،لەمیانی وتارێکدا لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کرووە رایگەیاند:"زانكۆی ئه‌مریكی پێگه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفه‌یی گرنگه‌ و هیوادارم سه‌ركه‌وتوبێت له‌ په‌یامه‌كه‌ی خۆی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئاینده‌ و خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵاته‌ و بایه‌خدان به‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری جیهانی پێشكه‌وتو بێت".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌م كۆڕه‌ له‌كاتێكدا ده‌به‌سترێت گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه‌ پێشهات و گۆڕانكاری و روداوی گرنگ روبه‌ڕوی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ساته‌ له‌ مێژودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه‌ به‌شێكی كۆڕانكاریه‌كان رویان له‌ عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یه‌، ئێستا كه‌ باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەكرێت، ته‌حه‌دا گه‌وره‌كان هاتونه‌ته‌ پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش".
    سەرۆک بەرهەم باسی لەوەشکرد، "عێراق ده‌وڵه‌تێكی پڕبایه‌خ و گرنگی ناوچه‌كه‌یه‌،
    ئەوەشی خستەڕو، "راستییه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتوه‌ته‌وه‌ پێشه‌وه‌، ته‌حه‌دای زۆرمان له‌پێشه‌ و ئه‌مجاره‌ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ته‌حه‌داكان چاره‌نوسساز و گرنگن، هیوادارم به‌رێگای یایاسیی و ده‌ستوری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین"
    وتیشی، "چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه‌ كه‌ بتوانین ئه‌و بابه‌تانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌، ناكرێت له‌ دهۆكه‌وه‌ باس له‌كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، وایلێهاتوه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ كێشه‌كان به‌رده‌وام دێنه‌وه‌ كایه‌وە، پێموایه‌ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه‌ ناجۆر و ناپەسەندە، چونكه‌ كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ نه‌ك ته‌نها بودجه‌، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ و ته‌نها و ته‌نها به‌وه‌ ده‌بێت له‌م قۆناغه‌ ده‌بێت كه‌ دانیشین".