به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکایەتی کۆمار،ئەمڕۆ سێشەممە، رەتیدەکاتەوە لێخۆشبون بۆ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار دەرکردبێت كه تێوەگڵاون به‌دۆسیه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ئەو هەواڵەی ره‌تكرده‌وه کە باس لە شێوه‌یه‌ك لێخۆشبون بۆ به‌شێك له‌تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كانی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوشێوه‌كانیان یاخود ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی زیانیان بهكۆمهڵگهی عێراقی گه‌یاندبێت ده‌رچوبێت
راشیگه‌یاند، "له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه رهتدهیكهنهوه و دوره له‌ڕاستیه‌وه، لهههمانكاتیشدات جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له سه‌رچاوه په‌سه‌ندكراوه‌كان و ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و پێگه فه‌رمیه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاوڵاتیان كردوه، له‌وه‌رگرتنی زانیاریه‌كاندا وردبن به‌تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا كه وڵات به‌دۆخێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت.