بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ سێشەممە هەڵوەشانەوەی بۆمبێکی چێندراو لەنزیک پردی سەفەر لە شەومەلی لە بابل ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ڕایگەیاند"هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئاسایشکردنی ڕێگا و شارەکان و بە بەدواداچوونی بەردەوام و چڕکردنەوەی کاری مەیدانی، توانیویانە لە نزیک پردی سەفەری سەر بەشەومەلی بۆمبێکی چێندراو پوچەڵکردەوە کە بۆ تەقاندنەوە بە کاروانێکی لۆجستی دانرابوو".
وتیشی "بە هەوڵی ئەندازیاریی هەڵوەشایەوە" و ئەوەشی وت "کاروانەکە بەردەوام بوو لە جوڵانەوە بەرەو شوێنی مەبەست".