بهغدا-اهع
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ،ئەمڕۆ دووشەممە پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپات کردەوە هەروەک چاوی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق کەوت کە نوێنەرایەتی هەمووی دەکات.
له راگەیەندراوێکی ئەنجومەنەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەنجومەنەکە پێشوازی لە ڕاپۆرتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەبارەى ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق (15ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ سەروەری، یەکێتی و سەلامەتی خاکی عێراق کردەوە."
هاوکات هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات کردەوە.
هاوکات داواشی کرد "بە شێوەیەکی ئاشتیانە حکومەتێکی گشتگیر دروست بکرێت."
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە سەرجەم لایەنەکانی عێراق کرد "ڕێز لە ڕێکارە یاساییەکان بگرن و ڕێگە بدەن دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردندا بکات لە کەشێکی ئاشتی و سەربەخۆدا."